کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی “كارنامه‌ سه‌وز” له‌ تاران

تجمع کارنامه سبزها مقابل ساختمان وزارت آموزش و پرورش

بەرە به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ مۆ عه‌لیمانی “كارنامه‌ سه‌وز” به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ شاری تاران، خوازیاری دامه‌زراندنیان له‌و وه‌زاره‌ته‌ بوون.

كارنامه‌ سه‌وزه‌كان له‌ سه‌ركه‌وتووانی ڕیزی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ئازموونی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشن كه‌ به‌ هۆی كه‌می ڕێژه‌ی دامه‌زران و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان، له‌ بیلاته‌كلیفی دان. به وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازی ئامووزش و په‌روه‌رش نیازی به‌ موعەلیم هه‌یه‌ و به‌ پێی بڕیار كارنامه‌ سه‌وزه‌كان له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی دامه‌زران دان.