له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “حسێن خه‌یری”، له لایه‌ن له‌قی ٢٦ی دادگای تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، “حسێن خه‌یری” به تۆمه‌تی ” مه‌حاربه له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی به ئامانجی دژایه‌تی لە گەڵڕژیم” له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی، به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه مانگی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه له زیندانی ئێوین زیندانی كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ٧ كه‌سی دیكه‌ی تۆ مهتباری ئه‌م دۆسێیەیە سه‌رجه‌م به ٣٤ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون و ته‌نیا ناوبراوه كه حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.