کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی شاری بانه‌

جان باختن دو کولبر دیگر در بانه

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌رزایه‌ سنوورییه‌كانی  “هه‌نگه‌ژاڵه‌” و “كێله”ی سه‌ر به‌ شار بانه‌، ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانیان كرد كه‌ به‌م‌ هۆیه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ “سه‌عدوون ئه‌حمه‌دی” و “یاسر” خه‌ڵكی شاری بانه‌  ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانی كوردستان هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ست به‌ جه‌نایه‌ت ئه‌ده‌ن و كۆڵبه‌رانێك كه‌ ته‌نیا له‌ به‌ر دابین كردنی بژێوی ژیانیان ڕوو له‌م كاره‌ سه‌خته‌ ده‌كه‌ن، ده‌كوژن یان كه‌م ئه‌ندام ده‌كرێن.