ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، “به‌سیر ئه‌حمه‌دزاده” ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی ئاوایی “دشه”ی سه‌ر به شاری پاوه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به سه‌ختی بریندار ببوو، له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی كرماشان به هۆی قۆڵی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌سیر ئه‌حمه‌د زاده” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، هاورێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ناوی “به‌شیر ئه‌حمه‌دزاده” له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری شاری نه‌وسوود، ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سترێژی گۆله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌رپرسانی ئۆستانی ڕژیم دایك و باوكیان خستۆته ژێر گۆشار كه دوای به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم هه‌واڵی گیان به‌خت كردنی ڕۆڵه‌كه‌یان بڵاو كه‌نه‌وه و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كردووه.