شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێزده‌هه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری كۆماری ئیسلامی، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، له‌كاتێكدا ده‌ستێ پێكرد كه له ٧ كاندیدی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، سێ كه‌سیان كشاوه‌ته‌وه له به‌شداری كردن.
ڕێكخراو و گرووپه جۆراوجۆره‌كانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕایانگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ناكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند حهفتەی ڕابردوودا، له كه‌مپه‌ینی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ناوی “ده‌نگدان بێ ده‌نگدان” به‌شداریان كردووه. بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت كردووهكانی فرۆكه‌ی ئۆكراینی كه به هۆی ته‌قه‌ی موشه‌كی سپای پاسداران بوونه قۆربانی، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا به‌شداری كردن له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیمیان به “ئه‌نگۆست لێدان له خوێنی منداڵه‌كانیان” وه‌سف كرد و خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون.
به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، له كۆی گشتی ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار و ٣٠٧ كه‌س مه‌شمولی ده‌نگدان، زۆربه‌ی خه‌ڵك بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داوه.