كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووبی ماهشه‌هر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌ده‌روام له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكارانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته خه‌ریكی ده‌ركردنی كرێكاران و دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه‌یه له جیاتیان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ده‌رده‌كرێن و هێزی كاری تازه به‌نهێنی له شیفتی شه‌ودا كاریان پێده‌كرێ.