کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئارام فه‌تحی” شاعیر و چالاكی مەدەنی لە مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئارام فه‌تحی شاعیر و چالاكی مەدەنی لە مه‌ریوان

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییەكانی ڕژیم هه‌ڵیان كوتایە سه‌ر ماڵی “ئارام فه‌تحی” شاعیر و چالاكی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئارام فەتحی،‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیشیان لێ زه‌وت كردووه. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئارم فه‌تحی” له‌ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ناسراوه‌كانی شاری مه‌ریوانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه‌.‌