دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام لە به‌رامبه‌ر ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر له چوونه‌وه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بورارد و كۆبوونەوە و ڕایانگه‌یاند كه تاکە داواکارییان دامەزراندنیانە لە بەش کۆلێژەکانیان.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، ماوەی دوو رۆژە له به‌رامبه‌ر ئەنجومەنی وەزیران كۆده‌بنه‌وه، بەڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له بەرپرسان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون. ئاماژەیان بەوەشکردووه كه، سەرەکیترین داواکاریان دامەزراندنە و تا كاتێك كه داواکارییەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت، به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه و مانگرتن.