کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌ 3

یه‌رە بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ شاری سنه‌، هێرشیان كردووەته‌ سه‌ر ماڵی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی به‌ ناوی “میكائیل مه‌نبه‌ری”  و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووە‌.

به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “میكائیل مه‌نبه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌یه‌ و له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسیه‌کانیان لێ زه‌وت كردووه‌.