رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەکانی گیرۆدەبوان بە نەخۆشی “ئێس ئێم ئەی” لە ناڕەزایەتی بە هاوەردە نەکردنی دەوا و دەرمان بۆ ئەو نەخۆشیە، لە بەردەم بینای وەزارەتی بێهداشت کۆبوونەوە.
بە هۆی ئیزن نەدانی وەزارەتی بێهداشت بۆ هاوەردە کردنی دەوا و دەرمان بۆ نەخۆشی “ئێس ئێم ئەی” بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەسی دیکەش گیانیان لە مەترسی دایە. بنەماڵەکانی کەسانی گیرۆدە بوو بەو نەخۆشێوە بە کۆبوونەوە لە بەردەم وەزارەتی بێهداشت خوازیاری لابردنی بەربەستەکان بۆ هاوەردە کردنی دەوا و دەرمانی پێویست بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە بوون.