“نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “پوران نازمی”، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده”، “ناهید شیر بیشه”(دایكی پویا به‌ختیاری) و “سه‌كینه ئه‌حمه‌دی”(دایكی ئیبراهیمی كتابدار)، دوو كه‌س له قۆربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” له به‌رانبه‌ر زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز، دایك و خۆشكی “نه‌وید ئه‌فكاری” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “ناهید شیربیشه”، “سه‌كینه ئه‌فكاری”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده”، “پوران نازمی” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی” بۆ دیتنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فكاری چووبوون كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به شوێن چه‌ند ساعه‌ت ئازاد كران.
دڕێژه‌ی مانگرتن له خواردنی سێ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی تاران
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ناوه‌ندی تاران به ناوه‌كانی “خالدپیرزاده”، “حسێن هاشمی” و “محه‌ممه‌د توركه‌مانی” به هۆی سه‌ره‌نج نه‌دان به خواسته‌كانیان، به‌رده‌وامن له مانگرتن و ته‌ندروستیان له ژێر مه‌ترسیدایه.
“خالد پیرزاده”، “حسێن هاشمی” و “محه‌ممه‌د توركه‌مانی”، له ڕێكه‌وتی ١٠بۆ ١٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌به‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی به‌رپرسانی زیندان هه‌روه‌ها سه‌ره‌نج نه‌دان به خواسته‌كانیان، مانیان گرت له خواردن. “خالد پیرزاده” له سێزده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن، “حسێن هاشمی” له دوازده‌هه‌مین و “محه‌ممه‌د توركه‌مانی” له یازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتندان. جێی ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م كاره له سه‌ر باروودووخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان به‌ڵام ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زیندانیان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان مانگرتن له خواردن هه‌لئه‌بژێرن.