رۆژی دووشەممە 17ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە کرێکارانی نەیشەکەری “حەوت تەپە” بۆ چەندومین رۆژی بەردەوام لە بەرامبەر فەرمانداری “شوش” کۆبوونەوە.
کاربەدەستانی رژیم بە بیانووی کەم ئاوی و وشکە ساڵی، بەشی کشت و کاڵی شیرکەتی “حەوت تەپە”یان تووشی ئاستەنگی زۆر کردووە و رادەی ئاوی هەناردەکراو بۆ ئەم بەشەیان تا ئاستێکی زۆر هێناوەتە خوارێ. ئەم ئاستەنگیانە سەرەڕای درووست کردنی مەترسی بۆ سەر کەشاوەرزی لەم شیرکەتە، ژیانی بە سەدان کرێکاری خستووتە دۆخێکی خراپەوە.