به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ساسان نی‌ك نه‌فه‌س” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی “فه‌شافوویه”ی تاران، به هۆی خراپی باروودۆخی ته‌ندروستی و پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی زیندان، گیانی له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه، نه‌خۆشیه‌كانی جه‌رگ، دیابت و ڕۆح و ڕه‌وان بووه و به‌رپرسانی زیندان ئاگاداری باروودۆخی ته‌ندروستی ناوبراو بوون، به‌ڵام هیچ ڕاپۆرتێكیان پێ نه‌داوه. “ساسان نی‌ك نه‌فه‌س” له لایه‌ن له‌قی ١٥ی دادگای ڕژیمه‌وه‌به تۆمه‌تی “ئیجتیماع و ته‌بانی، ته‌بلیغ دژی نیزام و بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و له‌ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه له زیندانی گه‌وره‌ی تاران دایه.