ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منییه‌تییەكانی ڕژیم له ئاوایی “گوشخانی” سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا، “بارزان محه‌ممه‌دی” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌م شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه سیاسیه دۆخی ته‌ندروستی خراپ بووه و له ماڵی براكه‌ی نیشته‌جێ بووه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌گوازرێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه “بارزان محه‌ممه‌دی” پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی و له ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌ڵاوێژی ٩٧، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران حۆكمی ٣ساڵ و شه‌ش مانگ زندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.