ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و لایه‌نگرانی حیزبی شیوعی کوردستان، بۆ مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه له ناوه‌ندی ئه‌م شاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به پێی بانگه‌وازی حیزبی شیوعی کوردستان، لایه‌نگران و خه‌ڵكی ئازادیخواز، له ناوه‌ندی شاری هه‌وڵێر كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بە هێرش و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ” خه‌ڵكی كوردستان ئه‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشە دڕندانه و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه هه‌ڵوێست بگرن و ئه‌رته‌شی توركییه دەبێ خاكی كوردستان چۆڵ بكات”.