به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، شاری سنه لە بواری گرانی و دۆخی خراپی ئابووری، وەک یەکەمین شار لە ئاستی کوردستان و ئێراندا ناوی تۆمار کرا.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسان یان تورم لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بۆ هەر بنەماڵەیەکی ئێرانی بووەتە ٤٢ لەسەد. بەپێی ئەو ئامارە، شاری سنه ٥١ لەسەد هەڵاوسانی هەیە و شاری قۆم بە ٣٦ لەسەد، کەمترین ڕێژەی هەڵاوسانی هەیە. مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، خانەوارەکانی پارێزگای سنه بە ڕێژەی ٤٢ لهسەدی هەڵاوسان پلەی یەکەمی گرانییان لە ئاستی ئێراندا تۆمار کرد. ئوستانی کوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لە بوارهكانی هەژاری، گەشەنەکردنی ئابووری و بێکاری، پلەکانی یەکەم هەتا دەهەمی ئێران بوونە.