کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتی موعەلیمانی “کارنامە سەوز”

ادامه اعتراض معلمان کارنامه سبز 1

رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگی جۆزەردان کۆمەڵێک لە موعەلیمانی “کارنامە سەوز” لە چەندین شارەوە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان لە تاران کۆبوونەوە.

موعەلیمانی “کارنامە سەوز” سەرتا لە بەرامبەر بینای “دیوانی عەداڵەتی ئیداری” کۆبوونەوە و پاش بایەخ نەدانی کاربەدەستان، بە رێپێوان بەرەو وەزارەتی “ئاموزش و پەروەرش” ڕێکەوتن و لەوەێ کۆبوونەوەکەیان درێژە پێدا. موعەلیمانی “کارنامە سەوز” کە لە لایەن ئاموزش و پەروەرشەوە بەڵێنی دامەزرانیان پێدرابوو، ئێستا ئەم بەڵێنە پشت گوێ خراوە و بە سەدان موعەلیم لە چاوەڕانی دامەزران دان.