ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان،پۆلێكی دیكه له لاوانی شۆرشگێری كوردستان، دوای تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌كانی فێرگه‌ی سیاسی – نیزامی كۆمه‌ڵه، له ڕێوره‌سمێكدا له مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، به ڕیزی پڕ له شانازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕیزی به‌رنامه‌كان له لایه‌ن بەڕێوەبەری مەڕاسمەکە هاوڕێ “شلێر یووسفی” و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ره‌تای ڕووتیمی ڕێوڕه‌سمه‌كه. پاشان هاوڕێ “ناسر شه‌ریفی” یەکێک لە کادرەکانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه قسەوباسێکی له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م هاوڕییانه به ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. مه‌راسمه‌كه به وه‌رگرتنی چه‌ك و كارتی پێشمه‌رگایه‌تی هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو، له ده‌ست به‌رپرسانی فێرگه‌ی سیاسی – نیزامی كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام بوو. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هاورێ “سارۆ حسێنی نژاد” به نوێنه‌رایه‌تی له هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو، په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد. رێوڕەسمەکە بە هەڵپەرکێ، شادی و خۆشی هاوڕێیانی پێشمەرگە کۆتایی پێهات.