کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی “حەوت تەپە”

اعتصاب و تجمع کارگران نیشکر هفت تپه

بەیانی رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی نەیشەکەری “حەوت تەپە” لە بەشی “کشت و کاڵ”، بۆ سێیەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیان دا.

کرێکارانی بەشی کشت و کاڵی نەیشەکەری “حەوت تەپە” لە سێیەمین رۆژی ناڕەزایەتی خۆیان دا لە بەرامبەر دەروازەی چوونەژوورەوەی کارخەنەکە دا، کۆبوونەوە. کرێکارانی کشت و کاڵی حەوت تەپە بە هۆی کەم ئاوی و وشکە ساڵی تووشی کێشەگەلێک هاتوون و بەرپرسانیش بایەخێکیان پێ نەداون. بە کەم بوونەوەی ئاو، یان بڕانی، ژیان و گوزەرانی هەزاران کرێکاری نەیشەکەری حەوت تەپە دەکەوێتە ژێر مه‌ترسێوە و ئەگەری لە دەست دانی کار و هەدەر چوونی زەحمەتی یەک ساڵەی کرێکارانی ئەو بەشە زۆرە. شایانی باسە لەم کۆبوونەوەیە دا، کاربەدەستان لە جیاتی وڵام بە خواستی رەوای کرێکاران، لە رێگەی هێزە ئینتزامییەکان و بە تەقە کردن لە هەوڵی سەرکوت، بڵاوە پێکردن و بێ دەنگ کردنیان دا بوون.