کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

تەقاندنەوەی ئوتووبوسێکی هەڵگری مامۆستایانی زانکۆ لە ئەفغانستان

رۆژی شەممە 8ی مانگی جۆزەردان، کاربەدەستانی ئەفغانستان، هەواڵی تەقینەوەی ئوتوبووسێکی هەڵگری مامۆستایانی زانکۆ، لە ناوچەی بەگرامیان بڵاو کردەوە.

بە هۆی ئەو تەقینەوەیە لانی کەم 4 کەس کوژراون و 17 کەسیش بریندار بوون. تا ئێستا هێچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتی هێرشەکەی وە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام کاربەدەستانی ئەفغانستان گرووپی ئیسلامی تاڵەبانیان دەست نیشان کردووە.