بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سونقوور و کولیایی و دانیشتووی شاری کرماشان، بە ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “محەممەد عەلی ئینقرادی” لە کاتی کارکردندا، بەهۆی بەربوونەوە لە داربەست، گیانی لەدەست داوە. ههر لهم پێوهندهدا، ڕۆژی هەینی ١ی مانگی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئارام خوسرەوپوور”، لە شاری دیواندەرە تووشی ڕووداوی کار هات و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.