کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

نادیاری چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی سنه‌

نادیاری چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی سنه‌

“قانع خاتری” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان”، دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی ٢٨ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ چوار چالاكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “مورتزا محه‌ممه‌دی”، “كه‌یوان ئه‌لیاسی”، “ڕه‌زا ڕه‌زایی” و “موحسن حسێن په‌ناهی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.