ژمارەیەک لە “دووچهرخه سواران”ی شاری بانە، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبهختكردووانی ژینگە له مهریوان، بە دووچهرخه شارەکانی بانە بۆ مەریوان، دەپێون.
ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی خەرمانان، بە نیشانەی ڕێزگرتن لە گیانبهختكردووانی ژینگە “شەریف باجوەر”، ئومید کۆنەپۆشی” و دوو هاوڕێکەی دیکەیان، دووچهرخه سوارانی شاری بانە، مەودای ١٤٣ کیلۆمیتریی ئەو شارە هەتا مەریوان، دەپێون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ساڵی ٩٧، چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی “شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پژوهی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی “پێڵە” و دەوروبەری، گیانیان لەدەست دا. جێگهی ئاماژهیه، “شەریف باجوەر” ساڵی ١٣٩٦، بە دروشمی “نهمانی توندوتیژی ڕێگەی سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە”، لە حهرهكهتێكی ئێعتڕازی دژبه توندووتیژی، بە دووچهرخه بەرەو تاران بەڕێ کەوت.