سەرەڕای تێپەڕینی سێ مانگ بهسهر دەستبەسەر کردنی بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە و بەرپرسی لقی ههیئهت کامیارانی ئەو ڕێکخراوە و ههروهها یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە کامیاران، چارەنووسیان نادیارە و ئەمەش نیگرانی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “زارا محەممەدی”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، ماوەی سێ مانگە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە. زارا محەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دێهگولان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی جۆزەردان، دوای ئەوەیكه هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری كه دەستبەسەر کرابوون دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا محهممهدی هێشتا له زیندان ڕاگیراوه. لەلایەکی دیکەوە، دوای تێپهڕبوونی نزیکهی دوو مانگ بهسهر دەستبەسەر کرانی “سیروان ئیبراهیمی”، بەرپرسی لقی نۆژین لە کامیاران و “منەت ڕەحمانی” ئەندامی چالاکی ئەو رێکخراوەیە لە کامیاران، ئەو دوو کەسەش چارەنووسیان ناڕوونە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بێ ئاکام ماوتەوە.