ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵان، دوو هاووڵاتی بە ناوهكانی “سلێمان کەریمپوور” و “خالد محهممهدزاده”، خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٩٩، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم له مەهاباد، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی”، سهرجهم ٣ساڵ و نێو زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون.