له درێژه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی شنۆ و ورمێ به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی مانگی گلاوێژ، كۆڵبه‌رێك بە ناوی “ناسر نووری” خەڵکی شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزەکانی سپای پاسدارانه‌وه لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا ته‌قه‌ی لێكراو و له ئه‌نجامدا به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری نەغەدە کراوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە گۆندی برادۆستی شاری ورمێ، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق ئەورازی” بەسەختی بریندار کرا.