ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “حسێن” تەمەن ٢٢ ساڵ، بەهۆی ناشارەزایی، لە کاتی مەلەکردن لە چۆمی جەغەتوو لە شاری “چوار بورجی” سەر بە شاری میاندواو، خنکاوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دوانێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی مانگی گەلاوێژ، ناوبراو وێڕای ژمارەیەک لە کرێکارانی دیکەی بۆکان كه بۆ کارکردن چووبوونه زەوییە کشتوکاڵییەکانی شاری چواربورج، لە کاتی پشوودان، خەریکی مەلەکردن بووه کە تووشی ئەو ڕووداوە هاتووه.