به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری دەماوەند و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری بوكان له تاران دەستبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “هیوا جەلیلی” خەڵکی ئاوایی “ئەوێهەنگ”ی سه‌ر به شاری سنە، لە شاری دەماوەند، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بوكان به ناوی “عه‌ڵی قادری” له شه‌قامی سه‌عاده‌ت ئابادی شاری تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه درایه به‌ر ئه‌زیه‌ت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ساڵی ڕابردوویش هه‌ر به‌م تۆمه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.