بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی مانگی گەلاوێژ، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵێکی زۆری لە شاری شنۆوە بۆ سنووری “کێلەشین” گواستوهتهوه. ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەم ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنوورەکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی له ناوچه سنووریهكان بەڕێوە دەبات.