به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌لماس به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری شاری شنۆ گیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نازناوی ئه‌م كۆڵبه‌ره “محه‌ممه‌د خه‌می زاده” ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس ڕاگه‌یندراوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا، لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه.