بەپێی ڕاپۆرتهكان، دادگای شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی بە ناوی “ئیدریس کەسرەوی”، خەڵکی گوندی “نەمنجێ” و دانیشتووی شاری پیرانشار، بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دادگا ناوبراوی بە تۆمهتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم تۆمەتبار کردووە. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕۆژی شەممە، ١١ی مانگی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.