ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی جۆزەردانی ئهمساڵ، سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات گوزراونەوە کە دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ، دوو کەسیان بە ناوەکانی ئیدریس منبەری و ڕێبوار منبەری ئازاد کران بەڵام هاوڕێی دیکەیان، زارا محەممەدی ئێستاش کە زیاتر لە ٩٠ ڕۆژە لە زیندان دایە هێشتا چارەنووسی نادیارە و ئازاد نەکراوە. چالاکانی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین ڕایانگەیاندووە کە دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو زۆر باش نییە و چارهنووسی نادیاره. شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەدوای تێپەڕبوونی ماوەیەک لە دەستبەسەر بوونی زارا محهممهدی دوو ئەندامی هەڵسووڕاوی دیکەی نۆژین بەناوەکانی “سەیوان ئیبراهیمی و منەت ڕەحمانی” دەستبەسەر کران و ئەوانیش تا ئێستا چارەنووسیان نادیاره.