ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “سدیق عەلیخانی”، دانیشتووی گوندی “گوێزڵی” سهر به ناوچەی ئالانی سەردەشت، لە نێوان زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی “بێژوێ و گوێزڵی”، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، تەقەی لێکرا.
ناوبراو کە بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی ڕووی لەو ناوچەیە کردبوو، لەو ڕووداوەدا لاقی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.