بەیانى ڕۆژی دووشهممه ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، هێزێکى سپاى تورکییه هاتنە ناو گوندى سیران لە سنورى ناحیەى سیدەکان و بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەڵێ، دوو شوانیان دەستبهسهر کردووە.
بەڕێوەبەرى ناحیەى سیدەکان رایگەیاند، هێزێکى سپاى تورکییه هاتوونەتە گوندی سیران و دوو شوانی گوندەکەیان بەناوەکانى عەبدولقەهار لەزگین و جیهاد سەلیمە دهس بهسهر كردووه و تاکوئێستاش ئازاد نەکراون. شایانی باسه، دانیشتوانى گوندى سیران ماوەى ٢٠ رۆژە بەهۆى شەڕى نێوان پەکەکە و توركییهوە گوندەکەیان چۆڵکردووە و لەئێستادا کەسی تێدا نەماوە.