به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشهممه ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆردومانى گوندێکیان لە بنارى قەندیل کرد و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک برینداربووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، گوندی “بۆڵێیە” لە بنارى قەندیل بۆردومان کرا و بەهۆى بۆردومانەکەوە هاوڵاتییەکى گوندەکە برینداربوو. هەر بەهۆى بۆردومانەکەوە زیان بەر چەند ماڵێکى گوندەکە و رووبەرێک لە رەز و باخى هاوڵاتییان کەوتووە.