ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له چاره‌نووسی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و دیوانده‌ره پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیدریس کەسرەوی” خەڵکی شاری پیرانشار، له کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا، لە شاری ورمێ، کراوە. ئیدریس کەسرەوی، پاش تێپەڕبوونی ٢ ڕۆژ بەسەر لێپرسینەوەکەیدا، بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا دەزگای دادوەری هیچ هەوڵێکی بۆ پێڕاگەیشتن بە په‌روه‌نده‌ی ناوبراو، نەداوه. هه‌روه‌ها له چارەنووسی کرێکارێکی نانەوایی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “سدیق سەیفی” هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گەلاوێژ، هێرشیان کردووه‌تە سەر شوێنی کاری ئەم کرێکارە و ناوبراویان دەستبەسەر و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەكه‌ی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێ ئاکام ماوەتەوە.