رۆژی شه‌ممه ٢١ی خاكه‌ڵێوه، بڕیاری دەستبەسەربوونی “فەرزاد سامانی” و “ساکار عەینی” دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بۆ جاری چوارەم نوێ کرایەوە و ئەو دوو هاووڵاتییە ئێستاش لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ ڕاگیراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییان له مانگی به‌فرانباری پار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به ێپێ سه‌رچاوه خۆجییه‌كان ئەم دوو هاووڵاتییه بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ و هاوکاری لە گەڵ ڕژیم لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە لە ژێر گوشاردان.
