میدیاکانى ژاپۆن بڵاویانکردەوە، بەهۆى گەردەلولى “کرۆسا”وە بەرپرسانى تۆکیۆى پایتەخت ئاگادارى زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسیان کردووەتەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و سەدان گەشتى فرۆکەش هەڵوەشاوەتەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ٣١٠ هەزار کەس لەو ناوچانەى گەردەلولەکە دەیگرێتەوە ئاگادارکراونەتەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و هەروەها ٣٥٠ گەشتى فرۆکەش هەڵوەشاوەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، هەفتەى ڕابردوش بەهۆی شەپۆلێکی گەرماوە کە وڵاتی ژاپۆنی گرتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨ هەزار کەسیش ڕاگۆێزی نەخۆشخانەكان كران. ئەوە لە کاتێکدایە ساڵى ڕابردوو بەهۆى بارانى بەلیزمە و دروستبوونى لافاوەوە لە ناوچەکانى خۆرئاواى ژاپۆن زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.