دووشەمە ٤ی رەشەمە، “سالار رەهوی” خەڵکی مەهاباد، “شوان پشتوار”، خەڵکی شاری نەغەدە و ، “عەلی ئەحمەد سلێمان”، خەڵکی باشووری کوردستانی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی قۆناخی ڵێکۆڵینەوە لە زیندانهكانی ورمێ و مههاباد ئازاد کران.
یه پێی راپۆرتهكان، “سالار رەهوی” خەڵکی مەهاباد، ٢٠ی بەفرانبار لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەنده ئەمنییەکانی سپا لە ورمێ راگوێزرابو و دوای ماوەیەک گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی لە شاری مەهاباد. ههروهها “شوان پشتوار”، خەڵکی شاری نەغەدە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممە بە دانانی وهسێقهی ٥۰۰ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. شایانی باسه، “عەلی ئەحمەد سلێمان” هاووڵاتی خهڵكی باشووری كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٨٤، لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو و هەر ئەو ساڵە لە لایەن دادگای ڕژیمهوه بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم و بڕینی سنوور”، سزای پێنج ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. لە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ساڵی ١٣٩١ی ههتاوی، لە ژێر گوشاری سپای پاسداران، دۆسیەیەکی دیکە لە دژی ناوبراو کرایەوە و لە ئەنجامدا لقی ١٢ی دادگای ورمێ، “عەلی ئەحمەد سلێمان” بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سپای پاسداران، سزای دوو جار سێدارەی بەسەردا سەپاند. دواتر ئەو بڕیارە بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی دوو کوژراوەکە، کرایە دانی دیە و سزای ٩ ساڵ و شەش مانگ زیندان.