ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئۆستانی زه‌نجان، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره له ئاست سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به حه‌قده‌ست و بوودجه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشین كراوانی زه‌نجان، به‌نیسبه‌ت جێبه‌جێ نه‌كردنی گونجاوی یاسای كار، له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها شێوازی سپاردنی سه‌هامی شیركه‌ته‌كانی “شستا” ناڕازین. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ئاماژه به هێڵی هه‌ژاریی ٩ ملیۆن تمه‌نی، ڕایانگه‌یاند كه له‌م باروودۆخه ئابووریه‌دا و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری قیمه‌تی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان، ٣ ملیۆن تمه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نییه.