به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو به‌ندكراوی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.
ئه‌م به‌ندكراوانه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌یان، له زیندانی “فه‌شافوویه”وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه، به‌و دوو بهندكراوهوه، ژماره‌ی به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، له‌م زیندانه‌دا، گه‌یشتووه‌ته ٩ كه‌س. هه‌روه‌ها، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٧ كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچكی وه‌رامین، كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ڕاگوێزی زیندانی ڕه‌جایی شار كرابوون، ئێعدام كران.