کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مه‌حكووم كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ یه‌ك ساڵ زیندان

صدور حکم حبس علیه فعال حقوق زنان بنفشه جمالی

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “به‌نه‌فشه‌ جه‌مالی”،چالاكی بواری مافی ژنان، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ تاران، به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و چوار میلیون تمه‌ن سزای نه‌غدی مه‌حكووم كرا.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “به‌نه‌فشه‌ جه‌مالی”،چالاكی بواری مافی ژنان، به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و په‌رداختی چوار میلیون جه‌زای نه‌غدی، و بێبه‌ش بوون له‌ كه‌ره‌سته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و به‌شداری نه‌كردن له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌تییه‌كان، مه‌حكووم كراوه‌.