كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له ناو بینای ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه رایگه‌یاند: له به‌فرانباری ١٣٩٩ه‌وه، هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گڕتووه. شایانی باسه كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به هۆی داخستنی ئه‌م سایته له كار بێكاركراون و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه و گرانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.