كرێكارانی كارخانه‌ی ئارتاوێل تایه‌ری تاكستان، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی رێبه‌ندان، له‌ئاست كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌رێوه نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان، ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ئاست له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌ستی خۆیان و هاوكاره‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ده‌ر له كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كان، هیچ جۆره مه‌زایا و یارمه‌تییه‌ك به‌م كرێكارانه نادرێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه خوازیاری به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشهكانیان بوون.