كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند له ئۆستانی قه‌زوین، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند، توانای دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی به شێوه‌ی ١٠٠ له‌سه‌د نییه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، هێشتا هیچ كام له به‌رپرسانی ئۆستانی و شارستانی، به‌نیسبه‌ت كێشه‌ی كرێكاران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌خۆیان نیشان نه‌داوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له ئێستادا كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند له بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی بێبه‌رین و له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوون.