ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو كه پێشتر به شێوه‌ی جیاجیا، به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
٦ كه‌س له‌م به‌ندكراوانه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدام ڕاگوێزی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوون. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌م ئێعدام كراوانه‌ی “زه‌هرا ئیسماعیلی” ڕاگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له زیندانی شاری “ڕێی”ه‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو. شایانی باسه، میدیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت هێشتا هه‌واڵی ئێعدام كرانی ئه‌م به‌ندكراوانه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و راگوێزانی هاووڵاتییه‌ك بۆ وزیندانی قه‌رچه‌ك
رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، “نووشین جه‌عفه‌ری”، چالاكی مه‌ده‌نی و هواڵنێر و وینهگڕی سینه‌ما و شانۆ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كرا.
به وته‌ی پارێزه‌ری ناوبراو، “نووشین جه‌عفه‌ری”، حۆكمی دادگای پێداچوونه‌وه، رۆژی شه‌ممه، به ناوبراو راگه‌یندراوه. شاسانی باسه، ناوبراو، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی تاران، به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه كه چوار ساڵی به ناوی ئه‌شه‌دی مۆجازات جێبه‌جێ ده‌كرێت.