رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، “بێهنام مه‌حجووبی”، له ده‌راویشی گونابادی، چوار رۆژ به دوای راگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی لۆقمانی تاران، باروودۆخی ژیانی مه‌ترسیداره و ئیحتمالی گیان له ده‌ستدانی هه‌یه.
به پێی راپۆرته‌كان، “بێهنام مه‌حجووبی”، له ده‌راویشی گونابادی و به‌ندكراوی زیندانی ئێوین، چوار رۆژه به هۆی ناجێگیری دۆخی ژیانی، له نه‌خۆشخانه‌ی “لۆقمان”ی تاران به‌سته‌ری كراوه. به وته‌ی كادری ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، سه‌تحی هوشیاری ناوبراو، ٣یه، و ته‌نیا به ده‌زگای پزیشكی، ده‌توانیت هه‌ناسه بكێشێت. شایانی باسه، “بێهنام مه‌حجووبی”، رۆژی ٢٥ی رێبه‌ندان، به هۆی مه‌سمووم بوونی داروویی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو.