به پێی هه‌الێك له ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران)، روژی سێ شه‌ممه ٢٨ رێبه‌ندان هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له سه‌ردانی ده‌فته‌ر‌ی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی كرد.
ئه‌و دیداره له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردان و چاوپێكه‌تنانه‌یه كه به مه‌به‌ستی ئاڵوگور كردنی بیر‌ورا، پێك هێنانی هاوئاهه‌نگی له نێوان حیزبه سیاسیه‌كانی چالاك له كوردستان، هه‌لسه‌نگاندنی بواری هاوكاری دیاری كرا‌و له پێناوی به‌ره‌وپێش بردنی كاراتری خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی كۆماری ئیسلامی به‌ریوه‌ده‌چن. له‌م دانیشتنه‌ش دا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به وردی تاوتوێ كراون و هه‌ردوولا ئاكامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان به ئیجابی هه‌لسه‌نگاندووه و له داهاتوش‌دا له سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بن.