کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی هاووڵاتییه‌ك له‌ په‌تی سێداره‌

ڕزگاربوونی هاووڵاتییه‌ك له‌ په‌تی سێداره‌4

ڕزگاربوونی هاووڵاتییه‌ك له‌ په‌تی سێداره‌4

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ په‌تی سێداره‌ ڕزگاری بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سیا گاو”ی شاری “ئابدانان”ی ئۆستانی ئیلام کە بە تۆمەتی کوشتن، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە مەرگ ڕزگاری بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، کوژرانی ئەو سێ هاووڵاتییە، دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، کە بەهۆی شەڕ و کێشەیەک کە لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندەوە ڕوویدابوو و به‌هۆیه‌وه‌ دوو برا و ئاموزایەک کوژران.