كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی شاری بیجار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی ١٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له دوایین سهردانهكانییان بۆ ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌ی گیلان، هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و دوو ناوه‌نده وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون. شایانی باسه كرێكارانی به‌ندئاوی شاری بیجار كه هێشتا حه‌قی سه‌نه‌وات و جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵی ٩٨یان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌رجه‌م، حه‌قده‌ستی ١٤ مانگیان پێنه‌دراوه.